٦/٢٥/٢٠١٢

سەکۆی ئازادی هەولێر



رەشبگیری هاوڵاتیانی هەولێر بەئامانجی ترس و تۆقان ئیدانە دەکەین

بڵاوکردنەوەی وتارێکی چەند ساڵ لەمەوبەری هاوڵاتییەکی کورد لە هەندەران، لەلایەن گۆڤارێکەوە کە بەڕونی دیارە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوەیەکی سیاسی بو لە پایتەخت، بوە هۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئاینییی هەولێر، بەتایبەتی بەشێک لە وتاربێژانی هەندێ لە پارتە ئیسلامییەکان، جاڕی خۆپیشاندانیان دا و سەرەنجام بە بەردبارانبارانکردنی پارلەمان و سوتاندنی دو باڕی خواردنەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانی چەند رۆژی رابردوی شاری هەولێر هاتە کۆتاییپێهات، ئەم هەڵوێستە چەندە جێگەی نیگەرانیی ئێمە بو، دو ئەوەندەش ئەو رەشبگیرییەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردوە کە تەنها دوبارە ئاسا بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندنە لە شاری هەولێری پایتەختدا.
ئاراستەگۆڕینی خۆپیشاندانەکە، هەرچەندە تا ئێستا رون نییە دەستی کام لایەن و دەزگای لە پشت بوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستانەوە قۆستراوەتەوە و دەستیانکردوە بە رەشبگیریی خۆپیشاندەران و مامۆستایانی ئایینی. ئەم رەشبگیرییە، جگە لە هەوڵێک بۆ لەقالبدانەوەی هەولێر کە بۆ پارتیی دیموکراتیی لەگەڵ یادکردنەوەی ئەمساڵی شەهید سەردەشت عوسمان باش رونبوەوە کە خەڵکی ئازادیخوازی هەولێر، شتێک کەمتر لە ئازادی و دیموکراسی و وەکیەکی قبوڵناکەن، هیچی تر نییە.

ئازادی و دیموکراسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو قسە گەورانە ناپێویرێ کە لە کاتی هێمنی و ئاساییشدا ئازایانە بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو دەبێ لەو چرکەساتانە بەکردار بیسەلمێنێ کە وڵات دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراوەوە. لەو روداوانەی چەند رۆژی رابردو، حکومەت و پارتیی دیموکراتیی کوردستان دووبارە ئاسا سەلماندیان لە ئاستی
بەرپرسیارێتیی نین بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران. جارێکی تریش روی نادیموکراسیی خۆیان و دەزگا
  تۆقێنەرانەی   بەناو ئاساییشەکانیان نیشانداینەوە.

ئێمە لەکاتێکدا داوا لە هاووڵاتییانو سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەین لەکاتی هەر خۆپیشاندانێک تا ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوازێک هانا بۆ کاری توندوتیژی نەبەن، هاوکات بەڕاشکاوی رای دەگەینین
  دژ بەهەموو جۆرە لە قالبدان و بەیاسایکردنی ئازادیی سیاسی  لەئاخافتن و  نوسینین  بە هەر بیانوێکەوە بێت، چونکە ئەمە لەگەڵ جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانی  یەکانگیر نایەتەوە. لە هەمان کاتیشدا، ئەو رەشبگیرییەی حکومەتی هەرێم و پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە درێژکراوەی تیرۆری رۆژنامەنوسان و کوشتن و بریندارکردن و رفاندن و لێدانی خۆپیشاندەرانی حەڤدەی شوباتی ساڵی رابردوی خوێناوی دەبینین.
پێویستە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم ئەو رەشبگیرییە نایاساییە دوور لەبریاری دادوەر رابگرێ و زیندانییەکانیش ئازادبکا تا دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردکەدەستی پشتی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە ئاشکرادەکرێ
 
ناوەکان کۆمەلە و کەسایەتی ومالپەرەکان

قادر نادر
   چالاکوانی مەدەنی     سوید
کەمال چۆمانی
  ڕۆژنامەنوس          هیند
بەشدار عوسمان
  نوسەر      بەریتانیا
ناوەندی
  مالێ مە بۆ ڕۆژنامەگەریا لەبادینان    
 دکتۆر شەعبان مزوری     چاودیری سیاسی    سوید
بەهزاد پیر موسا
    ڕۆژنامەنوس       
روناک ئەحمەد
   چالاکوانی بواری ژنان    ئەلمانیا
ناسیک قادر
  پسپوری کۆمه‌ڵناسی سیاسی...سلێمانی
 دیار عەزیز شەریف   نوسەر   هەولیر
 کامەران محەمە مەحمود   ڕۆژنامەنوس   هەولێر
 هەلگورد سەمەد     رۆژنامەنوس   فەرەنسا
 هەڤال سەید حەسەن   نوسەر    سوێد
شیروان خدر
       نوسەر      ئوسترالیا
بەشدار موحمەد
         ڕۆژنامەنوس   هەولیر
عەلی مەحمود محمەد
   چالاکوانی مەدەنی   هەولێر
 کۆمەلەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری   
کۆمیتەی سەردەشت عوسمان
  لەیۆتۆبۆری
 کۆمیتەی پشتگیری لەداواکاریەکانی خەلکی کوردستان
‌فەرەیدون حەمەڕەشید
   نوسەر  سویسرا
هیوا ناسح
      چالاکوانی مەدەنی   سویسرا
عیسا خدر
   ڕۆژنامەنوس   هەولێر
ئاسۆ کەمال
    چالاکوانی سیاسی  بەریتانیا  
ناسح عەبدولرەحیم
    چالاکوانی مەدەنی  هەلەبجە
تەها ئەمین هەلەدنی
  نوسەر    سوید
ڕزگار شوانی
   نوسەر  سوید
 عەبدولکەریم سەرکەش     نوسەر   سوێد
جەلال چورتایی
   نوسەر  هۆلەندا
دەزگای
   پینوسەکان     بەریتانیا
ساڵح میراودەلی
   نوسەر   بەریتانیا
 لوقمانی حاجی کەریم    نوسەر بەریتانیا
پشتیوان ئەحمەد شا
   نوسەر بەریتانیا
سارا موکری
   نوسەر  بەریتانیا
خانزاد رەشید موستەفا
   بەریتانیا
ئارام رەفعەت
  خوێندکاری دکتۆرا  زانکۆی ئەدەلاید  ئوسترالیا
عەبدول قەرەقولی
   چالاکوانی مەدەنی  یۆتۆبۆری  / سوید
چالاکی موهەندیس
    پێشمەرگەی دیڕین  سوید
حەمە گۆپالە
   نوسەر  سوێد
میران ژالەی
  خوێندکار  
پێشرەو شیروان
  چالاکوانی مەدەنی .... یۆتۆبۆری  سوید
محەمەدی حاجی عومەر
   چالاک لەبواری کۆمەلی مەدەنی   سوێد
جیهاد محەمەد
     چالاک لەبواری  کۆمەلەی مەدەنی     نەرویژ
سامان شاسوار
     چالاک لەبواری مەدەنی  سوید
عەدنان گلی
    چاودیری سیاسی   سوید
یاسین کەریم عەبدوللا
   
یاسین بانی خێلانی
  سویسرا
شادان عەول
    چالاکوانی مەدەنی   تورکیا
ئازاد کەریم
  ئەندازیار   سوید
 دلشاد هەرتەلی   ڕۆژنامەنوس  هەولێر
شوان ئەحە
   چیرۆکنوس    سوید
حەسەن جودی
   نوسەر    سوێد
گۆران هەلەبجەیی
   نوسەر   دانیمارک
 گۆران دوکانی ڕۆژنامەنوس     ئەمەریکا
هیڕش
  عەبدولرەحمان   چاودیری سیاسی   ئەمەریکا
شیرزاد عەزیز
    ڕۆژنامەنوس   سوید
 مالپەری مالمۆ   سوێد
 هیدایەتی مەلا عەلی    نوسەر   دانیمارک
رێبوار رەزا چوچانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
                                                                                         
عەبدوڵا حەوێز، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
                                                                                              
کۆشان عەلی زەمانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور
                                                                                         ،
موئمین زەڵمی، رۆژنامەنوس، هیندستان
                                                                                                        
                                                                                                        
     ئارام شوانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی  باشور                                                  
 ئاسۆ جەبار نوسەر  ئەمەریکا    
هەریم کەریم، رۆژنامەنوس، بەڕیتانیا
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن چالاکی کۆمه‌لی مه‌ده‌نی
محەمەد قادر یونس، نوسەر و شاعیر، کوردستانی باشور
 سامان عوسمان   چالاکی کۆمەلی مەدەنی   یۆتۆبۆری   سوێد
بابەک رەشید
    چالاکی کۆمەلی مەدەنی   یۆتۆبۆری  سوید
نیاز قادر عەلی
   چالاکی کۆمەلی مەدەنی    یۆتۆبۆری  سوید
شاباز نەجم
   چالاکی بواری مەدەنی  یۆتۆبۆری  سوێد
ئارام نەجم
  چالاکی بواری مەدەنی  یۆتۆبۆری سوید
شڤان نیاز
  خوێندکار   یۆتۆبۆری سوید
دڵشاد عەبدوللا
  قادر  کاسب     یۆتۆبۆری  سوید  
ئاکۆ حەمە لاو
  پێشمەرگەی دیرین  یۆتۆبۆری سوید

٤/٣٠/٢٠١٢

سەکۆی ئازادی هەولێر


 مەزنایەتی بە ناو
سەنتەری ڕۆشنبیری بارزان هەڵدەستێ بە چالاکییەک بەناوی ڤیستیڤاڵی دایک لە بارزان، یوسف حەسکۆ تەعینکراوێکی بەرپرسی ئەم سەنتەرەییە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری. لەسەر ئەم چالاکییە لە بەرنامەی بەیانی باشی ئەمڕۆی کوردستان تێڤێ چاوپێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ کرا ئەمڕۆ، قەرارە پەرلەمانە دەست بەتاڵەکەی کوردستان بە فەوری پاکێتە قەرارێکی بۆ دەرکا، تا لە بەرواری ٢/٥ ڕەشماڵی ڕەوەندی دایکان لە بناری چیای پیرانی مێرگەسۆر هەڵدەنوو دەست بە ئیحتیفالاتی خۆیان بکەن. .
لێرەدا نە حەسکۆ نە سەنتەرەکەی شتێکی هێندە سرنجڕاکێش نییە، بەشی زۆری خەلک ئاگاداری باری هەڵسوڕانی کەسوو ڕێکخراوە کارتۆنییەکانی حاشییەی حیزبە ڕەهاخوازوو نادیموکراتەکانی ئەمڕۆی کوردستانە، بەدەردی حاجی قادری کۆیی گوتەنی. باش نەماوە گەر باشت دەوێ ، وەرە سەتت پێ نیشاندەم گەر قورمساغت دەوێ.
ئەوەی کە سرنج ڕاکێشە ئەو کەرستانەییە کە بۆ فریودانوو بەردەست خستنی بیرۆکەی دیکتاتۆرییەتی بنەماڵەییە بۆ بەردەم ڕای گشتی خەلک.
بەکارهێنانی هەندێ وشەو زاراوە عاتیفی، فوپێداکردنی بالۆنی مێدیایی یەکێکە لەم میتۆدانەی کە ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوەو بەرگوێمان دەکەوێ، بۆ نموونە، باوک، یاخود بابێ مەزن، یا باوکی ڕۆحی، یا تیمسالێت بابێ مەزن. یاخود بەکارهێنانی ناوی دایک، وەک دایکا هەرە مەزن، گەورە ژنا کورد، دایکا کوردا، دایکا هەموو هۆزوو عەشرەتوو ولات، دیارە شوێنوو شاروو ئارامگاکانیش مەزنێتیوو بالابوونیان لەم بالۆنە مێدیاییانەدا پێ دەدرێ.
دیارە بەم فۆڕمە قەبانە، بەم ناوە فوتێکراوانە، کەرستەکانی هەڵنانی دیکتاتۆرییەت بێڕێزی بە زۆربەی هەرەزۆری دایکانوو باوکانی کوردستان دەکات، لەحاڵێکدا خودی ئەم زاراوەیە خەسڵەتێکی بایەلۆجی نەوەلێکەوتنەوەو بەرپرسیارییەتیی دەگەیەنێ، کەچی لەم ناوەندە مێدیاییەدا پۆلینکراوە بەگوێرەی ئامانجێکی دوور لە باری ئاسایی ئینسانی و هاوتایی، دوور لە بەها بایۆلۆجی و پەروەردەیی و کلتوری، دەستبژێرێ لە باوانە بەختیارەکان،  لەگەمەییەکی مەلیکانەو عەشایەرانەدا تەوزیف دەکرێن. لە ڕواڵەتا مەبەستەتە جوان میکیاج کراوە،بەلام لە ناوەرۆکا تەقەلایەکە بۆ تێپەڕاندنی واتایەک بۆ ناو مێشک، بۆ گۆشکردنی کۆمەلانی خەلک بە باوەڕی ناوە مەزنوو ناوەرۆک پووچەکان. هەوڵی بلاوکردنەوی عەقلییەتێکی ئۆجاخزەدەییە، دەیەوێ شانوو سەری هەمووانی بۆ قۆت کرابێ، تا بازی بەختی شاهانەی لەسەر بنیشێ، مەزنایەتی ناوی هەندێ، پیرۆزی مەزاری هەرە پاکی شوێنێ، ڤیستیڤاڵی عەشرەتی هەرە گەورەی دێیەک، هەتادوایی. هەمووی دەبێتە کەرستەوو ئامرازێکی قوڵکردنەوی کەلەنی ناو کۆمەڵگە، بۆ مەبەستی خەسڵەت پێدانێکی  ساختەو ناڕاست، شۆڕکردنەوەی مۆدێلێ بۆ ناو کۆمەلانی خەلک، دنەدانیان بە ئاڕاستەی لوتبەرزی و خۆپەسندی زێدەڕەوانە هەندێ لەسەر زۆبە. ئەوانەی کە دەبنە کەرستەی ئەم مێدیا عەشایەرییە دواکەوتوانەییە، دەخرێنە ناو گەمەییەکی پڕ لە شەرمەزاری کاتێ ڕووبەڕوو دەخرێنەوە لەگەڵ بەشە ئاساییەکەی کۆمەڵگە.
هەڤاڵ سەید حەسەن