٩/١٩/٢٠١١

سەکۆی ئازادی هەولێر


ئەفسانەی وشەو واتا
توو بڵێی کوردبوون بەواتای نابەرپرسیارەتی بێ، ڕۆژانە قسە دەکەین، ڕۆژانە سوێند دەخۆین، هەڕەشە دەکەین، ڕۆژانە گفتوو پەیمان دەدەین، گەر ئەو شتەی دەمانەوێ و دڵخوازمانە سەرنەگرێ، سەرەنجامێکی زۆر خەتەری بۆ بەرامبەرەکەمان دەبێ. من وای بۆ دەچم دەستەلات و شەرەفی ئینسان لە ڕاستگۆیی و ئاکاری بەرپرسانەییە. بۆ ئەوەی جیاوازی بکەین لەنێوان ڕشەولاغێ هەر لەڕۆیشتنا هەڵدەفیڕکێنێ و ئاوڕیش لە پیسییەکانی ناداتەوە، لەگەڵ گیانلەبەرێکی دوولەپ، کە ئاگای لەویستەکانییەتیو دەزانێ چی لەناخیا دەگوزەرێو دەزانێ چۆن ئاکار دەگرێ. دەکرێ تێبینی دوو جیهان بکەین: یەکێکیان  تائەندازەیەکی زۆر دژواروو پیسوو سەختوو نابەرامبەرە پڕ لە دەنگی فشەی ناڕێکوو ئاڵۆزە لەدوای ئەفسانەدادەگەڕی بۆ ئەوەی سەرکەوێ لەژیان، ئەویتریان ڕێژەیەکی بەرز لە ئارامی و پاکی دادوەریی تیایەو دەنگەکانیش خاوەنی تۆنوو ئاهەنگێکی هاوسەنگن، لەناخوو زەینی ژیریا دەخولێتەوە، لەبەر دڵانە و چێژ بە مێشکدەداتوو لە ساکارترین لچکی ژیانا بۆ واتا دەگەڕێو لە ڕۆناکییا دەست بۆ شتەکان دەبا تا سەرکەوێ.

ليست هناك تعليقات: