چەند تێبینییەک سەبارەت بە پەروەندەی
( سەردەشت عوسمان )
هەلومەرجی خەلکی ههولێر وەک پرسێکی هەنووکەیی له چێوەی درامای حوکمڕانی ئەمڕإۆی کوردستان، گەر تا ئەندازەییەک وەکخۆی یەکێ لە شتە زانراوەکان باسکرێ، وا دەخوێندرێتەوە کە هەولێر: پایتەختی بازرگانی و قازانجی خێرایە، پەرلەمان وەک سەکۆی داخراو، سانسۆرکراو خۆی دەخاتەڕوو، جێی سەر شکاندن، داکردنی نوێنەرانی بێ حەسانەی نێو ژوورە کلۆمدراوەکانە. گەر بۆ ساتێ واز لە سیاسیەکانوو کاندیدە بێ چارەو بێ زمانەکان بێنین، بزانین چشتێکی تر لەفەزای ئەم شارەدا هەییە: سەردەشت عوسمان لەسەر نوسینی تەنزێ، لەبەردەمی زانکۆ دەڕفێندرێ و پاشان تەرمی لەموسل لەنزیک یەکێ لەبارەگاکانی یەکییەتی دەدۆزرێتەوە، تەنها دووگولەیان لەدەمی دابوو. نازانرێ حیکمەتی ئەوە لەچیدایە. بێگومان بکوژی سەردەشت خۆی دەزانێ بەفەرمان یا هەر بەمۆتۆڕیکی دژواری قاتیلانەی خۆی ڕەفتاری کردووە، پێدەچێ شوێنی لێدانی دووگولەکەش باجی زیرەکی عەقڵوو ڕاستگۆیی زمانی ئەو گەنجەبێ، وادیارە بکوژانی زۆر پێی ناڕەحەتوو سەخلەت بووبن. ئەوەی کە جێگەی ڕامانە، گەر لێژنەی لێکۆڵینەوە پێی وابێ کە لینکی ئەلقاعیدە لەدواوەی ئەم کارە دزێوەن. بە گوێرەی دەنگوباسی ئەم لێژنەییە، گرووپێکی تیرۆرستی( ئەنساڕ السونە) خۆبەخۆ تەسفییەی یەکتریان کردووە. گەر دەستەلاتی قاعیدە و هێزە سەلەفییەکان هێندە بەهێزبێ لە هەولێر، بتوانن لەبەردەم کۆلێجی پەروەردە، بەڕۆژی ڕووناک، لەبەرچاوی خەلکو ئاسایشو زێرەڤانی، خوێندکارێ بڕفێنێ. گەر بە لۆگیک هەڵیسەنگێنین، دەزانین هزێکی تیرۆرستی وەک( القاعیدە) لە شوێنێ کارەکانی ئەنجامدەدا کە زۆرترین زیانی گیانی، مادی، مەعنەوی بگەیەنێ. شاخەی عەسکەری ئەم ڕێکخراوە بتوانێ نەخشەو بەرنامەی ورد، دژ بە زلهێزەکان داڕێژێ. ئەگەر توانیبێتیان لە هەولێر بمێننەوە، لەدەیان بازگە دەربازییانبێ، بۆ نەیانزانی چەند کیلۆمەترێک هەورازتر لە کۆلێجەکەی (سەردەشت عوسمان) وەزارەتی ناوەخۆویە. نازانم بۆ هەر سەردەشتیان برد خۆ دەیانتوانی هەر لەبەر دەرکی زانکۆکە کاری خۆیان بکەن، بەبێئەوەی خۆیان ماندووکەن یا خەتەریاتی ئاسایشوو زێرابانیش لەسەرخۆیان زیادکەن. گەر ئەو تیرۆرستانە لەم توانایەدابن لاشە مرۆڤێ بێباکانە لەگەڵخۆیان بگێڕن، دەربازیانبێ لە هەموو کۆنترۆڵەکانی دەروازەی شار. بۆ نەدەچوون یەکێ لەو بەرپرسانەی کە زۆر ئێشی پێگەیاندوون،بەرنامەی تۆکمەی دژ بەوان هەییە، گرووپی گەورەی تیرۆروو بێئەخلاقییان لێ ئاشکرادەکات بڕفێنێ. بەڕای ئێوەش ئەگەر تیرۆرستان ئەم قووەتەیان هەبا پەلاماری وەزارەتی ناوەخۆیان دەدا یان خۆیان بە سەردەشتەوە خەریک دەکرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق