٨/٢٢/٢٠١١

سەکۆی ئازادی هەولێر


کەمپین
سەبارەت بە کەمپینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک و تۆپبارانی ئێران. دیارە ئاوارەیی و ماڵ سوتان، هەڕەشەو پەلاماری وەحشیانە بۆسەر خەلکی بێ دیفاعی کورد، بۆتە مانۆڕێکی ڕۆژانە. ئێمە چاوەڕوانی ئەوەبووین کە ولاتوو سوپایەکمان هەبێ کە گیانوو ماڵی کوردی لەسایەدا پاراسترابێ. بەڵام بێدەنگی بیرۆی حیزبە حکومی و ناحکومییەکان، دەڵەمەیی و شلی، باگانەهێنانەوەی خەلک سەبارەت بە شێتگێڕی ئەو دەولەتە ڕەگەزپەرستانەی کە ڕاماڵینیان بۆتە سیمای ئەم دەورەیە کە کایەیی زیندووکردنەوەی ئەلتەرنەتیڤی خەلکەو  بەشۆڕشی ئازادی و کەرامەتی ئینسان ناوزەدکراوە. گڵۆڵەی زۆرداری والەلێژیدایەو شێوازە حوکمی ستەموو زەبرووزەنگ ڕۆژیان وا لەژمارە، هاکا ڕاپەڕینی خەلک لێرەوە لەوێ سەری هەڵداو گەنجان لێی هاتنە دەست. ئاشکرایە ڕەگەوزپەرستە تورکو فارسەکان خوندنەوەیان هەیە بۆ باری ئەمڕۆو پێشبینی نەمانی خۆیان دەکەن، هەربۆیە دەیانەوێ بەر بە ژیانوو بزاڤی خەلک بگرنەوەو خۆیان  لەگەڵ باری نوێ ڕێکخەنەوە، لەم جەمسەرەدا ڕوونە کە هەلوێستەکانیان لەخەسلەتی زۆردارانەو ئیستبدادییانەیانەوە سەرچاوەدەگرێ. بەڵام سەبارەت بەخۆمان کە گرنگی و چاوەڕوانییەکانی تیاداخەملیوە ئایا چی بکرێ باشە، ئایا دەبێ هەر ئەوەندەبەس بێ کە لەتێڤێکان خیوەتوو کەوێڵی سوتاو نیشاندرێ، یا باس لە نارەزایەتی بکرێ بەبێ دیاریکردنی ڕەهەندوو شوازەکانی، بەبێ پێشنیارکردنی جوگرافیاو قەوارەیێ وەک سەرەتایەکی پرێنسیپی بۆی. دەستواڵایی خەڵک بۆ هەر شێوازە دەربرینێکی نارەزایەتی باوەڕێکی بناغەییەو مافێکی سەلمێندراوە بۆ هەموو بەرگری کارییەک لە ئازادیو مافە ئینسانییەکانمان. دەکرێ داوای ئاشتی و ژیان بکەین لەهەر شوێنێکی ئەم دونیایە، بەتایبەتی لە پایتەختی ولاتانێ کە ڕێز بۆ بزاڤی خەلک دادەنێن، نابێ ئەم هەڵە نەقۆسترێتەوە، بەهارێک گەرلەئارادابێ دەبێ پێگەو شوێنی کوردی تیادا دیاربێ، دەبێ ئەو قیناعە لەڕووی ئەردۆگانوو برادەرانی بسوتێندرێ. ئەوانە هەر ئەوەندە بەشدارن لەڕواڵەتا وا نیشاندەن کە لەگەڵ ڕەوتی هەڵکردنی باهۆزا هاوئاڕاستەن، بەلام تاقە مەبەستیان هێشتنەوەی ئەلتەرنەتیڤی سواوەی چەهرە کۆنەکانەو بەبەردەوامی ڕێنومایی دەدەن کە دەبێ ڕێگە بە خۆتێهەڵقورتاندنی بێگانەو بۆچوونی دەرەکی نەدرێ، بەڵکوو لەچێوەی کۆنا ڕامێ بۆ سیمای دەستەلاتی ئایندە فەراهەمکەن، کە هەموو زۆرداری و ناعەدالەتییەکان وەک خۆی دەهێلێتەوەو کۆیلەی و بێمافی کوردیش هەر وا بێ چارەو بێ دەوڵەت بە هەبوو نەبوو بسپێرن. ئەوەتا ئازادی خۆیان لە کوشتنی کوردوو بۆردووماندا ئاشکرادەکەن پێشنیارم ئەوەیە لە هەر شوێنێ کۆمەڵەو ڕێکخراوێکی سیاسی کۆمەلایەتی کلتوری هەیە با بیکەن بە پنتی دەستپێک بۆ شەرمەزارکردنی ئەم دەست درێژییە کە مەغزاو واتای زۆرە بۆ بوونمان کە ئایا ئێمە لە ئاستی ژیانداین و دەتوانین ڕووبەڕوو ببینەوە؟
. با کەمپینێ لەپێناو یەکتر بەرپاکەین . بە ئەندازەی ئەوەندە بوونەی کە هەمانە، با بەوەی کە دەمانپەرژێ بەشداربین تیایدا..