تارماییەکانی پشت کێڵ ، گەمانی سەر قەبران، ئەو شوێنەی کە بۆتە ماڵوو سەرپەنا بۆ هەژاروو بێ ماڵەکانی وڵات، لەوێ لەنێو هەستێکی دووروو وێڵوو نا ئاشنا بە ژیانی مۆدێرن، لەوێ لەگەڵ تارمایی و سێبەری ئەو کۆتەڵەی کە دەیانترسێنێ بەشەو، بەڕۆژ لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر، ئەوێش دەبێ بەماڵی کاسپەروو هەریپۆتەری سەد ڕەنگوو خەیاڵی چاوشیلکانێی گەشی مناڵە بێنەواکانی پایتەخت. لەوێ لەنێو گڵکۆکانی بێرکۆت کە بیر کۆتوو گۆت دەکات، هەموو خەرمانی شۆڕش دەکوتێ و کتووکۆری دەکات، دەبێ بە تۆزی پوشێکی سوتۆکوو بێ خۆڵەمێشوو بێ خەرمانوو بێ ئەسەر، مەلاکانی کۆنو و مامۆستاکانی شۆڕشی نوێی تیادا ڕوو ( زەردوو سەوزی ) خەجاڵەتیوو شەرم دەبێ، ئاشنابوون بە گۆرانیی و خەونەکانی پشت کێڵە قەبرەکانی پۆست کۆنسەرڤاتیڤ، پۆست دزە مۆدێرنەکانی نوێ خواز، فشەکەرەکانی دوونیای سیاسەتوو ڕابواردنوو گاڵتەی قەدەروو چارەی تازەی ناو دیوەخانوو دەستەی ڕامکراوی ماکتی سەری ڕەشوو سمێڵی ڕەشوو قەڵاتی مێردەکانی نێو چۆڵەوانی ئامێزی تارماییوو تەواوی ئاقاری دزان، پڕۆژەی ماستەر پلانی دوای نەمانی دیکتاتۆر، نەوەی تازەوو نوێی ناو قەبرەکانی لەگەڵ خۆی هێناوە، ئاشنایە بە ژێ زبروو گڕوو گریاوەکانی دوور، ئاشنایە بە تارمایی شەوو کێڵە زۆرەکانی باخی ئەزەلوو غەزەلی ئەوینی بێکۆتا، وا لەنێو گڵکۆ، لەنێو دووتوێی کیتابەکانی زانکۆ، لەنێو لاپەڕەکانی قورئان، بەڕاشکاوی بۆتە بەڵگە بۆ ماڵی تازەی مجێورە مەزاق خۆشوو بە هەوەسەکانی نێو خۆڵەپۆت، مزاشی دیموکرات خوازوو مارکسیستە لینینستە نیمچە ماویستەکانی دوونیای ئەمڕۆی سۆسیال دیموکرات، تەفسیری تازەی نوێخوازانی بەهەشت،بۆ تەئویلی ئایەتە نوێکانی دونیای ئیسلامی تازەگەروو لیبڕاڵی نێو خەتمی قەبرستان. بۆچوونەکانتان، پێشگۆییەکانتان، ئەمڕۆ سیحری بەتاڵی ناو قەبرستانە،هەموو هونەرەکەتان ئەوەبوو کە مردووەکان بەهانای زیندووەکانەوە بێن، بۆیە ماڵ لە ئاوەدانی دوورکەوتەوە، مناڵەکانیشمان بوون بە مجێور. وا لەوێ چاوشیلکانێ لەبەینی کێڵە کۆنوو نوێکان دەکەن.
هەڤاڵ سەید حەسەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق