١/١٥/٢٠١٢

سەکۆی ئازادی هەولێر

تارماییەکانی پشت کێڵ

مناڵانی نێو قەبر، قەبرستان ئەو شوێنەییە کە بۆتە ماڵ بۆ هەژاروو بێماڵەکانی وڵات، لەوێ لەنێو هەستێکی دوور، لەوێ لەگەڵ تارمایی و سێبەری ئەوەی کە دەیانترسێنێ بەشەوو بەڕۆژ لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر، ئەویش دەبێ بەماڵی کاسپەروو هەریپۆتەری سەد ڕەنگوو خەیاڵی گەشی مناڵە بێنەواکانی پایتەخت. لەوێ لەنێو گڵکۆکانی بێرکۆت کە بیر کۆت دەکات، هەموو خەرمان شۆڕش دەبێ بە پوشێکی سوتۆکوو بێخۆڵەمێشوو بزر لە ژیانا، مەلاکانی کۆنو و مامۆستاکانی شۆڕشی نوێی تیادا ڕوو ( زەردوو سەوزی ) خەجاڵەتی دەبێ،  ئاشنابوون بە گۆرانییەکانوو خەونەکانی پشت کێڵە قەبرەکانی پۆست کۆنسەرڤاتیڤ، پۆست دزە مۆدێرنەکانی نوێ خواز، فشەکەرەکانی دوونیای سیاسەتوو ڕابواردنوو گاڵتەی قەدەروو چارەی تازە، ئەوە ماستەر پلانی دوای نەمانی دیکتاتۆرە، ئەوە نەوەی تازەوو نوێی ناو قەبرەکانە، ئاشنایە بە ژێ گڕوو گریاوەکانی دوور، ئاشنایە بە تارمایی شەوو کێڵە زۆرەکانی باخی ئەزەلوو غەزەلی ئەوینی بێکۆتا، وا لەنێو گڵکۆ، لەنێو پەڕی کیتابەکانی زانکۆ، لەنێو قورئان، بەڕاشکاوی بۆتە بەڵگە بۆ ماڵی تازەی  تێگوشی دیموکرات خوازوو مارکسستە لینینستە نیمچە ماویستەکان، بۆ ئایەتە نوێکانی دونیای ئیسلامی تازەگەروو لیبڕاڵی نێو خەتمی قەبرستان. بۆچوونەکانتان پێشگۆییەکانتان ئەوەبوو کە مردووەکان بەهانای زیندووەکانەوە بێن، بۆیە ماڵ لە ئاوەدانی دوورەوو مناڵەکانیشمان بوونە بە مجێور.
هەڤاڵ سەید حەسەن



ليست هناك تعليقات: