هاکەرزە ئەردۆزنەکان
تورکیا بەمێژووی خۆی لایەنگیری هەموو هێزێکی کۆنە خوازوو بنەماڵەیی کردووە ، بە جەندرمەو بە بالەفڕی جەنگی خۆی هەمیشە هاوکاروو هانا بووە بۆ ئەو عەشرەتە حزبانەی کە سەرکوتی بزاڤی ئازادی خوازی کورد دەکەن، وەک کۆنترا گریلا کەڵکیان بۆی هەییەو بەبەردەوامی پێگەو جێگەیان بنەبانی عەتەبەو پایەگاکانیانن، بۆ ماچ کردنی شیپانی کەمالیزم لە سڕەدانە، ئەردۆگانییە کەمالستەکان بەسەخاوەتەوە یارمەتی تەکنیکی مێدیا لایەنگیرەکانیان دەدەن، سەرۆک عەشرەتە سیاسییەکان قاچێکیان لە ئەنکەرەیە و یەکێکیشیان لە هەولێرە، بە ئاشکراو بە نهێنی هەولی خۆشکردنی نێوانییان دەدەنوو حیساب تەنها بۆ هەستی کوردەکان ناکەن، لە کاشی توالێتەوە تا ماستوو ساقزی ولاتمان مارکەی تورکی پێوەیەو بۆمان ناخوێندرێتەوە، تەنانەت ڕابواردنوو نۆشوو نەشئەی پارەداروو سەرکردە سەربازییە ماندووەکان، هەمووی لە کارخانەو قومارخانەکانی ئەوێیە، نازانم بۆ هاکییان دەکەنوو ئالاکەیان بەجێدێڵن وەک نیشان، توبڵێی ئەمەش سیاسەتێکی ناڕاستەوخۆ نەبێ بۆ گەمە کردن بە عەقلی خەلک، تا بە کوردایەتی و خەباتێکی نوێی ناو پاکەت حیسابکرێ بۆیان. خودی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە، ژمارەی خوێنەریان دیاریکراوە، مەگەر ئەم جۆرە هەواڵانە ببێتە هۆی سرنجڕاکێشانی خوێنەربۆی.سەبارەت بەئەڵتەرنەتیڤی سیمبوولی ڕەگەزپەرستانەیان، دیارە ئالای گەورەتر لەمەی هاکەرز لە دهۆکوو هەولێر هەییە خوێنەری خۆشەویست توبڵێی ئەم تورکە ئیستەمبۆلیانە بۆ کاتی خۆیان بەمەوە بەفیڕۆدەدەن.
سەرچاوی هەواڵ:
http://www.hawlati.co/babetekan/11940
هەڤاڵ سەید حەسەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق