بە پشتیوانی جاسوس، موشتەشارو ڕەفیقە کۆنەکان
لەم قەیرانە قورتار دەبین
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ شاری کۆیە، بێ گرفتوو بێ قالەو قول بەسەر نەچوو. شاری خۆشەویستی کۆیە کە لە مێژووی خۆیدا کوانووی بەرخودانوو ئەدەبوو خۆشەویستی ئینسانی کوردوو خاکەکەی بووە. ئەمڕۆ لە سایەی سەردانێکی سەرۆکی عەشیرەتی بارزان، دەبێتە مەیدانی تەڕاتێنی ئەو بەشە ی کە لەمێژووی خۆیدا جورج ئاسا لەخەڵکوو مەجلیسی ئینسانی بە فەرسەخ دووربوون، ئەمڕۆ زاتی ئەوە دەکەن کە بەرگری لەدیوەخانی کۆنە موستەشاری بەعس، کە لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا بە دڵسۆزترین هاوکاریکەری لەشکری عیراقوو دەزگا جاسوسییەکانی دەژمێردراو، شەڕەفی بەشداری کردنی لە پرۆسەی ئەنفال پێبڕاوەو، لەدوای ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان و ئازادکردنی شاری هەولێر لە یازدەی ئاداری ١٩٩١، لە تەلەڤیزیۆنی بەغدا لەگەڵ سەدام لەکۆبوونەوەیەکدابوو زۆر گلەیی هەبوو لە سەرۆکی عیراق(سەدام) کە کیمیابارانی ئەو شوێنانەیان نەکرد کە ئەو ئاماژەی پێکردبوو لەساتی پەلاماروو هێرشەکانی غەوغا و بە جیهازە کوڵەکەی دەستی داوای لە کەتیبەی مەدفەعی کردبوو کە سەرکە کیمیاویەکان دەرخەنوو ئەو پنتانە بۆردوومانکەن. ئێستا بەقسەی خێزانەکەی پێشمەرگەی دێرین کە شڕەفی عەفووی بارزانی شوملی کردووە، گەورەترین دیوەخانی هەیەو سەد کۆنە جاش، ببورن موستەشار هەڵدەستێو سەد کڕوشکە دەکات. لەمەجلیسی بارزانی شیرازەی قسە دەکەوێتە دەست خزموو هاوشێوەکانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق