ئەرێ حەکیم ناوە
یا مەبەستتان حیکمەتە؟
دڵنییام زۆربەتان چیرۆکی شوانە درۆزنەکەتان بیستووە، کاتێ لەدەشت هاواردەکاو بانگی خەلکی دەکاو دەڵێ: گوورگ هات، گورگی برسی هات!وا دەخوا و مەڕی نەهێشت، کاتێ خەلکەکە بەهانایەوە دەچن بۆ جاری سێیەم بۆیان دەردەکەوێ کە کڵاویان لەسەرنراوەو، هاواروو هەراکە درۆیە، ئەو جارەی کە بەڕاستی گورگ پەلاماری پەزەکە دەدات کەس بە هانای هاواری شوانە درۆزنەکە نەچوو. بەهەر حاڵ ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستانا دەگوزەرێ وەک دووبارە بوونەوەی ئەم حەکایەتەییە. جاڕی شەڕی یەکلاکەرەوەی دژ بە کۆنەپەرستوو عەشایەرگەرە خەسڵەت کۆنترا کورد، کۆنترا مۆدێرنیزم دراو هانی خەلک درا دژی بنەماڵەی قورخکاری دەستەلات، دزیکەر لە داهاتوو سامانی وڵات، دڵڕەق لە مامەڵە، کوژەر و تۆقێنەر لە کێشە گرفتە ناوەخۆییەکان،، کەمزان و گەوجە لۆکو هەژار لەفیکرو ئینسانییەت،، لۆکاڵی و بێئاسۆ لە بواری هزری نەتەوایەتی و کلتوری، زۆرێک نیشانوو خەسڵەتی تر خرایە پاڵیانو دۆرو زوڕنای بۆ ژەندرا، بەڵام سەرەنجام ئیتیفاقی دزین و بەهەدەردانی خوێن و ماڵی خەلکی لێکەوتەوەو بوو بە ستراتیجییەتێکی هەمیشەیی و بەرنامەی تۆکمەی بۆ دارێژراو زەمینەیەکی هاوکاریکردنی یەکتر ڕەخسا بۆ پێشێلکاری و ئازاردانی خەلکو سوککردنی بەها کلتوری و باوەڕاکانییان. خەلک لەسەر لێواری چاڵێکا گیرسایەوە، لە قەلانو لەکۆترانیش بوو، هێندە گاڵتە بە هەستی جەماوەر کرا، ئەندازەی ڕووشانی بەهاکان تا ئەوپەڕ چوو، تاوانو دزییەکان هێندە مەزن بوون شاردنەوەیان ئەستەم بوو، گاڵتەجاڕییەکان گەیی بە حەدێ کە جاسوسە دێرینەکان سمینەریان بۆ گێڕاین و زانینمان کە جیوازی لەنێوانی شتەکان زۆر کەمەو هەر کەسێک لە هونەری چەواشەو درۆو دزی و بێئەخلاقی شارەزابێ گرنگ نییە لە کام بەرەو پێگە کەوتبێ، دەگەن بە هەمان دراوو سەرەنجام. ئەمجارەییا گورگە بۆرەکان وا لەناو ماڵان دەخولێنەوە، بەشی هەرە زۆری خەلک وادەزانێ هەر شێوازێکی تازەو ئوپدەیتی دەلەسەو درۆیە و موی سەری بۆ ناجولێنن، چاوڕوانن پوتەڵە دزوو داوێن پیسەکان چارەسەرێکی حەکیمانەی بۆ بدۆزنەوە.