٧/٢٦/٢٠١١

سەکۆی ئازادی هەولێر

ترسنۆکی زانا گەنکاو لەگەڵ خۆیا دێنێ، بوێری کەمزانیش ماڵوێرانی.
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٠١١ / ٧ / ١٤
کڵۆڵی خوێندەواروو زانا ترسنۆکەکان لەوەدایە کە خەونەکان لە مێشکا دەکوژێ و ئاکار لە ژیاندا حەرامدەکاتوو دەروازەی ڕەخنەش لەخەونەکان دەکاتەوە، گاڵتەجاڕیەکان لەوەدایە کە گەورەیی و شارەزایی بەسەر یەکا بفرۆشین، بەسەرهاتی ئەو باوکەی کە ڕەخنە لە کوڕەکەی دەگرێو پێی دێژێ: ڕۆڵە کاتێ ناپلیۆن لەتەمەنی تۆدابوو باشترینوو زیرەکترین خوێندکاری پۆلەکەی خۆی بوو. کوڕە داماوەکەش وەلامی باوکی دەداتەوەو دەڵێ: باوکە خۆ کاتێ ناپلیۆن لەتەمەنی تۆدابوو گەورەترین ئیمپڕاتۆڕی سەر عەرد بوو. خۆ خەڵەتاندنێ کە ڕەچەی بۆ کۆن دەگەڕێتەوە ئەگینا ئێستا لەمڕۆژەدا ئێمە لەکوردستان بەرخوردین لە سەربەخۆیی بەشێوەیەکی عەینی لە دەستەلاتی داگیرکەر، بەڵام بەشوە هزرییەکەی هێشتا لەژێر نیرووی کۆنەرپەرستانی خوێنداروو زۆردارین. خووێنەری خۆشەویستوو هاوزامان، دەرککردن بە ڕاستییەکان مەرج نییە هەمیشە لەگەڵ باری ئاکاریو هەلومەرجی بابەتی ژیاندا لێکهەڵپێکوو هاوتابن لەدەرکەوتنا، هەمان ئەو شتانەی کە هەنە مەرج نییە ئێمەی مرۆڤ وەک خۆیوو بە پڕی ژیوەڵەییوو کارایی بوونی خۆی دەرکی پێ بکەین، ئەگینا ئەرخەمیدسوو گالیلۆو نیوتنوو ئەدیسۆن هیچیان بۆ نەدەمایەوە. سرووشتی ئینسان وایە دەبێ دەرکمان درەنگتر بێتە نایاببوون لە بەرامبەر دیاردەو ڕاستییەکانی گەردوونی زیندوو. هەمیشە سەرەتاکان شێواون، بیرێکی شلۆقوو وێڵ دەخەنە ڕوو، ماندێلا تیرۆرستێ بوو کە پلانی قوڵکردنەوەی قەیرانوو تەنگەژەی ژیانی کردبوو بە بەرنامەی خۆی، مهاتما غاندی کەسایەتییەکی لاوازوو سازشکار بوو دەرکی بە ئەنگیزەکانی داگیرکەر دەکرد، دایکە تێرێسە بێدەستەڵاتێکی نێو ڕاهیبەکان بوو کە  بۆ فشەو قۆشمەی کەشیشەکان بە مەسەل دەهێندرایەوە کە توانای پێکردنی مۆمێکی نییە، گالیلۆش فەرمەسۆنێکی بێ دینوو خودانەناسوو ترسنۆکبوو کە سڵ لەسوتان دەکاتەوەو باسی ناسینی ئەستێرەو هەسارەکانمان بۆدەکات. ئەدیسۆن ئەو خوێندکارە فاشیلەبوو کە مامۆستاکەی ڕادەستی دایکی کردەوەو بەڕاشکاوی پێیگووت کە ئەم زاتە کەڵکی خوێندنی نییە، لەماڵ خەریکی کەن بەڵکوو خوداو ڕاستان کەڵکوو  بابەتێکی دەبێ کێدەزانێ. ژان ژاک ڕۆسۆش دان بەوەدادەنێ کە کاسۆلیکەکا بە بێبەهرەترین بوونەوەریان داناوە و تەنها شایەدی ئەوەیان بۆداوە کە کەسێکی پاکوو ئیماندارە بەڵام  بێ ئەندازە دەبەنگەو  کەلکی کارو هەڵسوڕانی نییە تەنانەت بۆ کۆرە دێیەکی لاپەنکی بێ کێشەو بێ خەلکیش دەستنادا. با لەخۆتی بپرسم لەڕۆژی ئەمڕۆدا تێگەیشتووەکانمان بەوە پێدەکەنن کە کابرایەک بە ژێر دارگوێزدا دەڕۆییو گوێزێ بەر سەری کەوت، کەیفی خۆشبوو گوتی بەخوا باشبوو خۆ ئەگەر ئەمە شفتی بایە ڕاست دەیکوشتم، هەزار دروودوو ڕەحمەت لە نیوتن کە بیری وردوو تێبینیکردنی ئەم زانایە بۆ دیاردەی هێزی کێشکردنی زەوی چوو، ئەگینا ئەوانەی لەمەڕخۆمان نەک بەربوونەوەی سێوێک یا شفتییەک، بەڵکوو تێبینی پێویستییەکی ساکاری ئینسانی خۆشیان ناکەن. دڵنیابە بە خستنەڕووی ویستەکانت وەک کوردێ، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستە لەگەڵ ترسوو خوڕافاتێ کە زۆرداران خەریکە بیکەن بە میراتوو نەریتێکی ئەزەلی. لەناختا تۆوێککی فاسدیان چاندووە کە بیری سەربەخۆیی بە کابوسوو هیچوو ترسوو زەرەریان گرێداوە. تۆ وەک ئیماندارێکی کورد، تۆ وەک مرۆڤێکی باوەڕدار بە سورشتی سرکوو ئازاد، تۆ وەک هەر بونێک خۆت بخەیتە ڕوو، گەر درۆ لەگەڵ ویستەکانی خۆت بکەی، هەستەکانت بە داخراوی بهێڵیتەوەو دەرگیری تەنها لچکێکی گرفتەکانیش نابیتەوەو زۆر سەختە بەم گرێ کۆرەوە وێنای سەربەخۆییو ئازادی بکەی.

٧/١٨/٢٠١١

سەکۆی ئازادی هەولێر

پاڕادۆکسی مێشکەکان
٢٠١١ / ٧ / ١٨

دێژن بۆ ژنان و کچانی کوردستان موحەجەبەن، لەخۆتی دەپرسم، گەر باوکت، گەر دایکت، گەر حاکموو سەرۆکوو وەزیرروو مودیرەکانت مامۆستای بێ ئەخلاقیوو دانای سێرکی سێکسوو، فلیمی ڕووتووو، دەستدرێژی بن. پارە، سێکس، دەستەلات باوەڕوو ڕوانگەوو متمانەی هزروو گیان، پەیکەروو جەستەی کوردانبن. نازانم ئیمانوو باوەڕی عەلمانی و سەلەفی تۆی چلێسی بێ ئابڕوو، خاوەن مێژووی ٣١ وو شەوەانی ئەرخەوانی، چیت بۆ باشەو موڕاڵ هەیە، لە ئەخلاقی درووست چیت بۆ ماوەتەوە. دەپرسم من؟ سەیری حاکمە داوێن پاکەکانمانکەن چۆن بەکوێری کوتەکی بڕیاریان بەدەست گرتووە.
کلیکی ئێرەبکە.

سەکۆی ئازادی هەولێر


نوقورچک
٢٠١١ / ٧ / ١٨
 مەرج نییە ئەوەی دەتگریێنێ باشتربێ لەوەی پێتدەکەنێنێ، بەڵام بۆ کەسێک کە لەپێگەی کەرێکی کلکو گێ بڕاوبێ و کەوتبێتە نێو چاڵوو قوڕاوێکی پەیت، نوقرچک باشە گەر تینی دەربازبوونی تیا مابێ. جارێکیان پیاوێکی سمێڵ بابڕوو خورتێکی کوردئاسا باری دوو فەردەی داخسۆری لە کەرێ هەڵنابوو، کەرەکە زۆر بە هێوریو بە لەرزە و سستی ڕێیدەکرد، کابرا گێی کەرەکە دەگرێو پێی دێژێ: ها نێرە کەری ماخۆلان زوو دەگەینە ئاشی یان نا؟ کەرەش دێژێ گەورەم نەقیزە دەزانێ. هەژاری شاعیر درکی لەبن کلکی کەردەدا و بە لوشکوو زەڕین پێوی خۆی دادەژمارد، بەڵام ئەمڕۆ بە نەقیزە ی فڕەنسی و سویسڕی دەپیورێ، یاغەوسوو شێخی چۆلی، یا شێخەڵلە هاوارە، بالانتەڕا دوعاو ویستەکانم بۆت ئاشکرابێ و بەهەڵە لە نزاکەم  تێنەگەی کلکی کەرو مانگام بۆ نەگری،  ساڤا بیا  خوایە، گراتچی، کەنگی دەگەینە ئئئا شی؟ کەی سەدوو هەفتاوپێنج مەڕەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە نەجاتی؟ کەی مردووەکانمان بەگۆڕ غەریبی نامێننەوە لای عەلاوی؟ کەی بەرەبابی تغرولبەگ و بەیلەمی و ئەرگەنە کەچە داویان لەداومان دەبێتەوە هەولێر لەژێردەستی تۆرانییە نائینسانەکان ڕزگاری دەبێ؟ من ئەوڕۆ لەگەڵ زیندوان ئاشنایەتیم لاوازەو لەگەڵ مردووان گرێبەستم هەیە تا دوعای وشک کۆتانەکەم نایەمە سەر کێشەو دوعا زیندوو تەڕەکان.