ترسنۆکی زانا گەنکاو لەگەڵ خۆیا دێنێ، بوێری کەمزانیش ماڵوێرانی.
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٠١١ / ٧ / ١٤
کڵۆڵی خوێندەواروو زانا ترسنۆکەکان لەوەدایە کە خەونەکان لە مێشکا دەکوژێ و ئاکار لە ژیاندا حەرامدەکاتوو دەروازەی ڕەخنەش لەخەونەکان دەکاتەوە، گاڵتەجاڕیەکان لەوەدایە کە گەورەیی و شارەزایی بەسەر یەکا بفرۆشین، بەسەرهاتی ئەو باوکەی کە ڕەخنە لە کوڕەکەی دەگرێو پێی دێژێ: ڕۆڵە کاتێ ناپلیۆن لەتەمەنی تۆدابوو باشترینوو زیرەکترین خوێندکاری پۆلەکەی خۆی بوو. کوڕە داماوەکەش وەلامی باوکی دەداتەوەو دەڵێ: باوکە خۆ کاتێ ناپلیۆن لەتەمەنی تۆدابوو گەورەترین ئیمپڕاتۆڕی سەر عەرد بوو. خۆ خەڵەتاندنێ کە ڕەچەی بۆ کۆن دەگەڕێتەوە ئەگینا ئێستا لەمڕۆژەدا ئێمە لەکوردستان بەرخوردین لە سەربەخۆیی بەشێوەیەکی عەینی لە دەستەلاتی داگیرکەر، بەڵام بەشوە هزرییەکەی هێشتا لەژێر نیرووی کۆنەرپەرستانی خوێنداروو زۆردارین. خووێنەری خۆشەویستوو هاوزامان، دەرککردن بە ڕاستییەکان مەرج نییە هەمیشە لەگەڵ باری ئاکاریو هەلومەرجی بابەتی ژیاندا لێکهەڵپێکوو هاوتابن لەدەرکەوتنا، هەمان ئەو شتانەی کە هەنە مەرج نییە ئێمەی مرۆڤ وەک خۆیوو بە پڕی ژیوەڵەییوو کارایی بوونی خۆی دەرکی پێ بکەین، ئەگینا ئەرخەمیدسوو گالیلۆو نیوتنوو ئەدیسۆن هیچیان بۆ نەدەمایەوە. سرووشتی ئینسان وایە دەبێ دەرکمان درەنگتر بێتە نایاببوون لە بەرامبەر دیاردەو ڕاستییەکانی گەردوونی زیندوو. هەمیشە سەرەتاکان شێواون، بیرێکی شلۆقوو وێڵ دەخەنە ڕوو، ماندێلا تیرۆرستێ بوو کە پلانی قوڵکردنەوەی قەیرانوو تەنگەژەی ژیانی کردبوو بە بەرنامەی خۆی، مهاتما غاندی کەسایەتییەکی لاوازوو سازشکار بوو دەرکی بە ئەنگیزەکانی داگیرکەر دەکرد، دایکە تێرێسە بێدەستەڵاتێکی نێو ڕاهیبەکان بوو کە بۆ فشەو قۆشمەی کەشیشەکان بە مەسەل دەهێندرایەوە کە توانای پێکردنی مۆمێکی نییە، گالیلۆش فەرمەسۆنێکی بێ دینوو خودانەناسوو ترسنۆکبوو کە سڵ لەسوتان دەکاتەوەو باسی ناسینی ئەستێرەو هەسارەکانمان بۆدەکات. ئەدیسۆن ئەو خوێندکارە فاشیلەبوو کە مامۆستاکەی ڕادەستی دایکی کردەوەو بەڕاشکاوی پێیگووت کە ئەم زاتە کەڵکی خوێندنی نییە، لەماڵ خەریکی کەن بەڵکوو خوداو ڕاستان کەڵکوو بابەتێکی دەبێ کێدەزانێ. ژان ژاک ڕۆسۆش دان بەوەدادەنێ کە کاسۆلیکەکا بە بێبەهرەترین بوونەوەریان داناوە و تەنها شایەدی ئەوەیان بۆداوە کە کەسێکی پاکوو ئیماندارە بەڵام بێ ئەندازە دەبەنگەو کەلکی کارو هەڵسوڕانی نییە تەنانەت بۆ کۆرە دێیەکی لاپەنکی بێ کێشەو بێ خەلکیش دەستنادا. با لەخۆتی بپرسم لەڕۆژی ئەمڕۆدا تێگەیشتووەکانمان بەوە پێدەکەنن کە کابرایەک بە ژێر دارگوێزدا دەڕۆییو گوێزێ بەر سەری کەوت، کەیفی خۆشبوو گوتی بەخوا باشبوو خۆ ئەگەر ئەمە شفتی بایە ڕاست دەیکوشتم، هەزار دروودوو ڕەحمەت لە نیوتن کە بیری وردوو تێبینیکردنی ئەم زانایە بۆ دیاردەی هێزی کێشکردنی زەوی چوو، ئەگینا ئەوانەی لەمەڕخۆمان نەک بەربوونەوەی سێوێک یا شفتییەک، بەڵکوو تێبینی پێویستییەکی ساکاری ئینسانی خۆشیان ناکەن. دڵنیابە بە خستنەڕووی ویستەکانت وەک کوردێ، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستە لەگەڵ ترسوو خوڕافاتێ کە زۆرداران خەریکە بیکەن بە میراتوو نەریتێکی ئەزەلی. لەناختا تۆوێککی فاسدیان چاندووە کە بیری سەربەخۆیی بە کابوسوو هیچوو ترسوو زەرەریان گرێداوە. تۆ وەک ئیماندارێکی کورد، تۆ وەک مرۆڤێکی باوەڕدار بە سورشتی سرکوو ئازاد، تۆ وەک هەر بونێک خۆت بخەیتە ڕوو، گەر درۆ لەگەڵ ویستەکانی خۆت بکەی، هەستەکانت بە داخراوی بهێڵیتەوەو دەرگیری تەنها لچکێکی گرفتەکانیش نابیتەوەو زۆر سەختە بەم گرێ کۆرەوە وێنای سەربەخۆییو ئازادی بکەی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق