نوقورچک
٢٠١١ / ٧ / ١٨
مەرج نییە ئەوەی دەتگریێنێ باشتربێ لەوەی پێتدەکەنێنێ، بەڵام بۆ کەسێک کە لەپێگەی کەرێکی کلکو گێ بڕاوبێ و کەوتبێتە نێو چاڵوو قوڕاوێکی پەیت، نوقرچک باشە گەر تینی دەربازبوونی تیا مابێ. جارێکیان پیاوێکی سمێڵ بابڕوو خورتێکی کوردئاسا باری دوو فەردەی داخسۆری لە کەرێ هەڵنابوو، کەرەکە زۆر بە هێوریو بە لەرزە و سستی ڕێیدەکرد، کابرا گێی کەرەکە دەگرێو پێی دێژێ: ها نێرە کەری ماخۆلان زوو دەگەینە ئاشی یان نا؟ کەرەش دێژێ گەورەم نەقیزە دەزانێ. هەژاری شاعیر درکی لەبن کلکی کەردەدا و بە لوشکوو زەڕین پێوی خۆی دادەژمارد، بەڵام ئەمڕۆ بە نەقیزە ی فڕەنسی و سویسڕی دەپیورێ، یاغەوسوو شێخی چۆلی، یا شێخەڵلە هاوارە، بالانتەڕا دوعاو ویستەکانم بۆت ئاشکرابێ و بەهەڵە لە نزاکەم تێنەگەی کلکی کەرو مانگام بۆ نەگری، ساڤا بیا خوایە، گراتچی، کەنگی دەگەینە ئئئا شی؟ کەی سەدوو هەفتاوپێنج مەڕەکەمان بۆ دەگێڕێتەوە نەجاتی؟ کەی مردووەکانمان بەگۆڕ غەریبی نامێننەوە لای عەلاوی؟ کەی بەرەبابی تغرولبەگ و بەیلەمی و ئەرگەنە کەچە داویان لەداومان دەبێتەوە هەولێر لەژێردەستی تۆرانییە نائینسانەکان ڕزگاری دەبێ؟ من ئەوڕۆ لەگەڵ زیندوان ئاشنایەتیم لاوازەو لەگەڵ مردووان گرێبەستم هەیە تا دوعای وشک کۆتانەکەم نایەمە سەر کێشەو دوعا زیندوو تەڕەکان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق