رێکه‌وت نامه‌ی ستراتیژی یان قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌ت و سامان؟؟!!!
محمد ئیبراهیم
muhammad_80_555@yahoo.com
ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی که کردویانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه ئایا سودی گه‌یاندووه به خه‌ڵکی کوردوستان؟؟؟ وه ئایا له خزمه‌ت پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان بووه یا دژی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ پرانسیپه‌کانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری بووه. بێگومان 100% نه‌خێر به هه‌موو پێوه‌ره‌کانه‌وه دژی هه‌موو ئازادیه‌کی مافی تاکه‌کان و ئازادیه‌کانه‌وه بووه هه‌میشه ده‌نگی ئازدیان پێ کپکردۆتهوه ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی خۆیان ئه‌م کاره‌یان کردووه بگره له‌مه‌ش زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ییان پێ پاراستووه تاڵه‌بانی بۆ تاڵه‌بانیه‌کان بووه بارزانیش بۆ بارزانیه‌کان ئه‌مه‌ش به ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و دیاره له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه جا چ له پۆسته حزبیه‌کانه‌وه بێت یا له پۆسته ئیداریه‌کانه‌وه بێت به ڕوونی ده‌بینرێت له ناو پ به ڕوونی ده‌بینرێت له ناو پکهاته‌ی ئه‌م حزبانه‌ش چ یه‌کێتی چ پارتی بوونی مه‌کته‌ب سیاسی هیچ ده‌ورێکی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکه بریارده‌ر هه‌ر سه‌ر کرده‌کانه بۆ نمونه له پێكهێنانی کابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌بینین یه‌کێتی بڕیاری هیچ شتێك نادات به‌بێ سه‌رۆکه‌که‌ی که بۆ چاره‌سه‌ری ڕۆشتۆته ئه‌ڵمانیا بۆیه بهرژهوهندیهکانیش هه‌ر بۆ سه‌رکرده‌کانه ده‌بێت له گه‌ڵ کوڕه‌کانیان و بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه وه خزم و که‌س و کاریان خێر‌و خێرات و داهاتی کوردستان ده‌به‌ن جا ئێمه ڕۆژ به‌ڕۆژ چاوهڕێینه که‌سێك له ده‌سه‌ڵات لا بکه‌وێت له‌م بنه‌ماڵانه چ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانیه‌کان بێت یا بارزانی بێت، که‌چی ڕۆژ به ڕۆژ ده‌بینین که سی تازه‌یان ده‌خزێنه ناو پۆسته حزبیه‌کانه‌وه به‌و واتایه‌ی که پۆستی حزبیشی وه‌رگرت به شێوه‌کی نا راسته‌وخۆ ده‌ست له کار‌و باری حکومه‌تیش وه‌رده‌دات وه بگره ده‌بێته بڕیارده‌ریش وه‌ك له‌م ڕووداوانه‌ی 17/2/2011 پار ساڵ بینیمان که‌سه حزبیه‌کان چه‌نده بڕیاهرکان به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه بوو له گرتن و راوه‌دوونانی ئازادی خوازه‌کانی کوردوستان وه له سووتانی باره‌گاکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ولێرو هه‌روه‌ها سوتاندنی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسمانی نالیا له لایه‌ن 50 چه‌کداری ڕاهێنراو به پاره‌ی میڵله‌ت و بۆ کار کردن و سوتاندن و تێکدانی ره‌وشی ئارامی کوردستان هه‌روه‌ها راوه‌دونانی ۆژنامه نووسان و ئازادی خوازانی کوردوستان وه کوشتن و گرتن و ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی و بردنی ده‌بابه‌و سوپا بۆ سه‌ر گۆڕان مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕان له سڵێمانی وه ده‌وره‌دانی که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام که هی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه وه گرتن و بردنی کوڕان و کچانی زانكۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و سوکایه‌تی پێکردنیان و گرتنی هه‌ندێکیان و لێدانی هه‌ندێکی تریان و وه هه‌ڕه‌شه کردن له کچه‌کان که ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وانه‌که‌ن ئه‌وه تۆمه‌تی شه‌ره‌فیان بۆ دروست ده‌که‌ن وه لێدان و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نووس( ڕێبین هه‌ردی) پاشانێش لێدان و سه‌رشکاندنی ڕۆژنامه‌نووس (ئاسۆس هه‌ردی) چه‌ند و چه‌ندین پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ژێر حکومه‌تی سه‌وز که خۆی بانگه‌شه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات سه‌رۆکه‌که‌شی ئه‌ڵێن گوایه که یاسا ناسهو یاسای خوێندووه‌و شاره‌زایی هه‌یه له بوواری مافه‌کانی مرۆڤ؟؟؟!!! هه‌ر ئه‌میش بوو که واژووی نه‌کرد له سه‌ر له سێداره‌دانی سه‌ددام حوسێنی سه‌رۆکی پێشووتری ئێراق ؟؟؟؟ ئه‌ی بۆچی بڕیاری ده‌ركرد به ناردنی هێزو که‌وتنه گیانی خۆپیشانده‌ران ئه‌ی ئه‌مه‌ت له پای چی ئه‌وه‌شت له پای چی؟!وه له‌ناوچه‌ی ژێرده‌ستی زه‌ردیش که هه‌ر باسی ناکرێت چ کراوه به ئازادی خوازان وه ڕه‌خنه‌گر له گه‌نده‌ڵه‌کان که سامانی ئه‌م نه‌ته‌وه به ڕۆژی ڕووناك هه‌ڵده‌لوشن وه‌ك ئه‌ژدیهای ملیۆن سه‌ر له هه‌ولێریش که‌متر نه‌کرا به ئازادی خوازان وه‌ك ئه‌وه‌ی له سلێمانی کرا که نه‌یانهێشت خه‌لکی تینووی ئازادی بێنه سه‌رشه‌قام و ناڕه‌زایی خۆی به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه ده‌رببڕێت و پێشوه‌خته هه‌ڕه‌شه‌یان کرد له خه‌ڵك و وه بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆر به جلی مه‌ده نی وه ناردنی هه‌ڕه‌شه له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لکترۆنیه‌وه وه هه‌ره‌شه کردن له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه وه خه‌ڵکیش به ڕاستی له پارتی ده‌ترسێ چونکه زۆر دڕنده‌یه به‌زه‌یی نازهنێت جه‌ڵاده‌کانی زۆر به دڕنده‌یی ئازارت ده‌ده‌ن که خۆشت نازانی چۆنه ئه‌مانه‌ی که ئازاردراون ئه‌مان ئه‌زانن چۆنه ئه‌م هه‌موو شتانه له پای چی ده‌که‌ن به میلله‌ت و خوێنی خۆیان ئایا ئه‌گه‌ر که‌مێك به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌به‌کانیان بکردایه عه‌ره‌به‌کان ئێستا هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بوو ؟؟ وه ئایا ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر چوار به‌رامبه‌ر به بێگانه‌کان بیانکردایه و هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌رانه‌یان هه‌بووایه حاڵی کورد ئیستا ئاوا ده‌بوو!!! ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی که باسم کرد ئاماژه‌م پێدا هه‌موویان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن که ئه‌مانه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌یان ئه‌نجام داوه‌و به‌رده‌وامیشن له سه‌ری که هه‌تا ئه‌م کاته‌ی من لێره‌دا ئه‌م ووتاره‌م نووسیووه هه‌ر به‌رده‌وامن نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردوستان گێرانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و سه‌ندنه‌وه‌ی مافی هه‌زاران ئه‌نفالکراو کیمیاباران و ماف خوراو ده‌ربه‌ده‌رو چه‌وساوه که‌واته باش تێگه‌شتوون له مه‌رامتان سه‌رکرده گه‌ده زله‌کان به‌رژه‌وه‌ندیتان له‌وه‌یه که رێکبکه‌ون ئهگئنا له خۆشه‌ویستی نیه نه یه‌کترتان پێ قه‌بووڵه‌و نه یه‌کتریشتان ده‌وێت به‌ڵکو ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکانه‌ی ته‌سکایه‌تی حزبایه‌تی پاره خواردن ئێوه‌ی یه‌کخستووه نه به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌کانی کوردوستان ده‌سا به چاومان دامه ده‌نه‌وه ئه‌وه‌نده‌تان گووت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کوردوستان هه‌تا به ته‌واوه‌تی بۆمانتان سه‌لماند که هیچ کامێکتان راست ناکه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانتان به‌ولاوه هیچ شتێکی تر نه‌بووه که ئێوه‌ی گه‌یاندۆته یه‌کتر .
شاخەی ئیتیفاقی ستراتیجی لە شەقامادیارە، ئەمە وێنەی ئیتیفاقی زێرەڤانییە لەسەر شەقام