هەڵوێستی مرۆڤانەو دڵسۆزانەی باوکی سەردەشت،
تەواوی ئەو داموودەزگایە شەرمەزار دەکا کە بێ ڕەوشترین مانۆڕوو شانۆی محاکەمەی بەرپا کردووە، مەحکەمەییەک کە حاکمەکانی هەموو دەزانن کە ناوەرۆکوو جەوهەری ئەم پەروەندەییە بەڵگەو کۆی بەسەرهاتی تیرۆرکردنی نووسەری لاو سەردەش عوسمان، دەیانباتەوە پێش ماڵی قاتیل، بەڵام سیناریۆی قێزەونی دەستەلات، گەورەترین تاوانی ئینسانی بەرامبەر نەک هەر سەردەشت، بەڵکوو تەواوی خانەوادەو هەموو بیرمەندوو ئینسانێکی بەویژدان کرد، ئەم تیرۆرە، کوشتنی هەموو پێنووسێکی ئازادبوو لە سەردەشتا، ئەو فیشەگەی کە لەدەمی درابوو دەری دەخا، کە شەڕێکی دژواری عەقلیی لەئاراییەو، ناوندێ هەییە کە زمانوو فیکری گەنج تۆقاندوویەتی، دەستەڵاتی مەرگوو کوژەری گەنجان، کەسێک نادۆزیتەوە لەوسەر تا ئەوسەری ولات کە بێ بە ئاشکرا بەم حیکایەتەی سندبادوو عەلی بابەییە باوەڕ بکات.فەرموو لکیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق