پێویستی دایکی هەموو داهێنانێکە
هاوڕێیان سەیریو سەمەرەی هەر باسو هەواڵێ لەوەدایە کاتێ هەواڵێک سەبارەت بە حەزە گیان فروسێنەکانمان لە ڕۆژنامەو ماڵپەڕێک بلاو دەکرێتەوە، زۆر دڵخۆشمان دەکات، شتێکی ئاساییە کە هەموو مان پێمان خۆشە جەخت لەسەر ویستەکانمان بکرێتەوەو لەدەرەوەی خۆمان سەدای دڵنیاکەرەوە بۆ ویستەکانمان ببیستین، کەچی ئێمە تا ڕۆژی ئەمڕۆ تا ئەندازەیەکی زۆر کەمتەرخمین لەوەی کە خۆمان خۆمان دڵخۆش کەین. کاتێ باس دێتە سەر دەولەتی کوردی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ، هەمیشە لەسەر دوڕیانێکا خۆمان دەدۆزینەوە، دەپرسین ئایا ئەمە ڕاستە یان درۆیە، ئەمە گەمەو دەست بڕینە یا پێگەی ڕاستوو ڕەوای کایەی ژینە، درێژەم پێنەدابێ پێمخۆشە خۆت لەخۆتی بپرسی ئایا سەربەخۆیی کوردستان گرنگە بەلاتەوەو دەتەوێ ببی بە خاوەنی کیان و ناسنامەیەکی سەربەخۆ، ئەگەر ئەمە ویستتە بەر لەوەی بیر لە لەمپەروو ڕێگرەکان بکەیتەوە ئازایانە دەتوانی لە و شوێنەی خۆتەوە سەری خۆت بەرزکەیتەوە، گەر رۆژە تەماشای خۆر کەیت، گەر شەوە سەیری ئاسمان و ئەستێرەکانی کەیتوو بەدەنگی بیستراوی خۆت بڵێ چییە خولیاو حەزوو ویستە گرنگوو گەورەو ژیارییەکانت، ئایا دەتوانی بەدڵێکی تۆکمەو فولازی بێژی سەربەخۆی کوردستانم دەوێ؟
چاوەڕوانییەکانی خۆت بەخۆت بسپێرە، خۆت دەتوانی شادی و کامەرانی بخەیتە ناوژیانت کاتێ بەدەنگی بڵند بیرکردنەوەکانی خۆت ئاشکرادەکەی، ئەوسا دەزانی کە کەس ڕێگریت لێناکات گەر خۆت ڕێگر نەبی. ئەوەندە لایەنگیرت زۆرە لەمپەرە ڕەشەکانی ئەو بەربەریانەی کە ساڵەهایە غەدروو زۆرداراییەکانییان، ژیانمان لا کزدەکات دەپوکێتەوە.هاوڕێیان سەیریو سەمەرەی هەر باسو هەواڵێ لەوەدایە کاتێ هەواڵێک سەبارەت بە حەزە گیان فروسێنەکانمان لە ڕۆژنامەو ماڵپەڕێک بلاو دەکرێتەوە، زۆر دڵخۆشمان دەکات، شتێکی ئاساییە کە هەموو مان پێمان خۆشە جەخت لەسەر ویستەکانمان بکرێتەوەو لەدەرەوەی خۆمان سەدای دڵنیاکەرەوە بۆ ویستەکانمان ببیستین، کەچی ئێمە تا ڕۆژی ئەمڕۆ تا ئەندازەیەکی زۆر کەمتەرخمین لەوەی کە خۆمان خۆمان دڵخۆش کەین. کاتێ باس دێتە سەر دەولەتی کوردی و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ، هەمیشە لەسەر دوڕیانێکا خۆمان دەدۆزینەوە، دەپرسین ئایا ئەمە ڕاستە یان درۆیە، ئەمە گەمەو دەست بڕینە یا پێگەی ڕاستوو ڕەوای کایەی ژینە، درێژەم پێنەدابێ پێمخۆشە خۆت لەخۆتی بپرسی ئایا سەربەخۆیی کوردستان گرنگە بەلاتەوەو دەتەوێ ببی بە خاوەنی کیان و ناسنامەیەکی سەربەخۆ، ئەگەر ئەمە ویستتە بەر لەوەی بیر لە لەمپەروو ڕێگرەکان بکەیتەوە ئازایانە دەتوانی لە و شوێنەی خۆتەوە سەری خۆت بەرزکەیتەوە، گەر رۆژە تەماشای خۆر کەیت، گەر شەوە سەیری ئاسمان و ئەستێرەکانی کەیتوو بەدەنگی بیستراوی خۆت بڵێ چییە خولیاو حەزوو ویستە گرنگوو گەورەو ژیارییەکانت، ئایا دەتوانی بەدڵێکی تۆکمەو فولازی بێژی سەربەخۆی کوردستانم دەوێ؟
بۆ خوێندنەوەی سەرچاوەی هەواڵەکە کلیکی ئێرە بکە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق