سەرخۆش ئەردۆگان
ئەمە دەستپێکی پرسەخوازی مەسعود بارزانی لە ئەردۆگان بوو لە تەلەفۆنی ئەمڕۆیدا. دڵتەنگی خۆی دەربڕی بۆ ئەو سەربازە تورکە دلێرانەی کە وەک پێشمەرگەیەک لەشەڕدانە و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بە تەیارە بە تۆپ، بە چەکی کیمیای قەدەغەکراو، بە توندی ئاگری چەکی هەزاران جەندرمەی ئازا وا چیای قەندیل بە ئاژەڵوو درەختوو مرۆڤەوە دەسوتێنن، دێنشینە کوردەکانی لێواو لێوی سنوور لەبەر سێرەیان دەرناچێ، بە درێژایی هێڵی شەڕگە، هەزاران خانەوادەی قەرەجی کورد ئاوارە کراوە. سەربازە بۆرە گورگەلییەکان ڕۆژانە کوشتاری گەورە ئەنجام دەدەن، مەبەستییان تەنیا لێدانی کوردە جودا خوازەکانە، ئەوکوردە موجریمانەی داوای مافی کلتوری و ئازادی و دیموکراتی دەکەن. داوای ئازادی خوێندنوو نووسین بە توخمە زمانێکی غەریبی سانسکریتی دەکەن کە کەس لێی تێناگات، هەر خۆیان نەبێ. ئەوانە بوونەتە قیڕوو بنیشت، بە ئاگروو ئاسنیش لەم کەڤروو شاخانە نابنەوە، ناهێلن بە ئیسراحەت ئەو چەند تورکەی کە لە دیاربەکر، نسیبین، ماردین هەڵخەلەتاون و ئەقلیان تێکچووە و دەلێن ئێمە کوردین، بیان گۆڕین و بیان هێنینەوە سەر ڕێی ڕاستی بەختیاری و خۆشی تورک بوون. توخوا حەق نییە سەرۆک خۆشی دەستکاتە چەکوو ڕەختوو فیشەگی لە خۆبەستی و ساقۆکەی لەبەرکاو هەر بە دەستی خۆی بیانداتە بەر شێلگەی گولە. ئای ڕووی ڕەشبێ ئەوەی بەبێ پرسی عەلی بابە شۆڕش بەرپاکا، دەبێ چل میتوو چل پاسداروو چل دزی خۆماڵی بێنێتە سەر.
ئافەرین بارزانی، وەمانزانی هەر کاسبی نەمانزانی تەداخولی مەسائیلی سەقافیو سیاسیش دەکەی.
بۆ بینینی سەرچاوی هەواڵی شینوو ماتەمینی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کلیکی ئێرەبکە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق