١٠/٢٣/٢٠١١

سەکۆی ئازادی هەولێر


نزاو کۆمەک بۆ کوردە زیان بەرکەوتووەکانی بومەلەرزە

دیارە نەهامەتی و کارەساتە دەستکردەکان کە بەدرێژایی دەستەڵاتی ڕەگەزپەرستی تورک بەرۆکی خەلکی کوردی بەرنەداوە، سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەکانییان پشتگوێ خراوەو خزمەتگوزاریو پێشکەوتنێکی زۆر سەبری بەخۆوە بینیوە بە بەراورد بە ناوچە تورک نشینەکان، ڕەگەزپەرساتان هەمیشە درێغییان نەکردووە لە کوتانەوەو وێرانکردنی جوانییە کانی ئەم دەڤەرەو شێواندنوو پلیشاندنەوەی کەسایەتی کورد، دیارە سەرەڕای ئەم بارە نا ئاساییەی کە ئەردۆگان وەک هێتلەرییەکی مۆدێرن، کە لەژێر پەردەی ئاینی ئیسلامی پیرۆز بەڕێوە دەبات، هەموومان دەزانین کە تۆزقاڵی لە باشەو میهری ئاین لە ئاکاروو فیکریان بەدی ناکرێ، هەر ئەوەندە موسوڵمانن تا ڕەوتی پاکسازی ئیتنی دژ بەکورد درێژە پێدەن، لەژێر پەچەی دیموکراتییەت، کە لە هەموو خولە ساختەکانی بەناو پرۆسەی دیموکراتیەتوو فیشاڵی لیبڕالییەت، کوردوو مافە ئینسانییە کانی لەسایەیدا پێشێل دەکرێ. زیندانەکانی تورکیا ئەمڕۆ پڕە لە گیراوی سیاسی و خەباتکارانوو چالاکوانانی مافی مرۆڤوو نەیارانی نەژادپەرستی، ئەم کەڵەکوو درۆیەی کە ناوی دیموکراتییەتی تورکەو سەرەکی ترین دەرەنجامەکانی بۆ پێ خوستی ئازادی و ویستی گەڵێکی ژێردەستوو چەوساوە بەکاردەبردرێ، گەلێ گەمژەو کۆری بەرژەوەند پەرست، ئەوانەی وێڵی دوای دەستەلاتوو دۆلارن دەیانەوێ وەک مۆدێلێ ئەم سیستێمە نائینسانییە بسەپێنن بەسەر شۆڕشوو سەرهەلدانی خەلکی ئەم سەردەمە. دیارە کارەساتی سروشت لەگەڵ زۆری قوربانی و وێرانییەکانی، دڵی هەموو مرۆڤێ دادەخورپێنێ و هەستی لاوازی و داماوی مرڤ دەردەخات بەرامبەر دیاردەیەکی سرووشتیی وەک بومەلەرزە. ئەمڕۆ  سەراسەری دوونیا ئامادەیە کۆمەکی بگەیەنێ بە قوربانییانی کوردی ئەم دەڤەرە. ئەوەی کە سەیرە دەوڵەتی ئیسرائیل داوای کردووە تیمی کۆمەکوو بەدوادا گەڕانی قوربانییەکان بنێرێ بەڵام تورکەکان ڕازی نەبوونە، ئەردۆگانی ڕەگەز پەرست پێدەچێ خۆیوو ڕژێمە زەبوونوو ڕسواکەی، هێشتا لە مشتوو مڕی ناردنی سەربازی زیاترن بۆ ناوچە کوردییەکان.

خوێنەری خۆشەویست لە ساتێکی وا سەختدا کردنی هەرشتێ بۆ خەلکی شاری وان ی خۆشەویست و هەموو ئەوناوچانەی کە بەر زیانی بوومەلەرزە کەوتوون درێخی مەکە، کۆمەکی مادی و مەعنەوی تۆ، لە ئازاروو مەینەتییەکانی خەلکی مەزڵووموو خێرلەخۆنەدیوی کورد کەم دەکاتەوەو هاوپشتیمان بەهێز دەکات.



هەڤاڵ سەید حەسەن

ليست هناك تعليقات: