شەڕەف لە کۆمەکی ئاوارەو لێقەوماوانە،
نەک بە ڕیشو سمێڵ، تەپکەی گەورەی جەمەدانیی.
دوێنێ لە سوید ژنێکی پیر کە فەرمانگەی پەناهەندە دەمێکە بڕیاری ناردنەوەی دابوو، لەبەر ئەوەی هیچ کێشەیەکی سیاسی نەبوو لەوڵاتەکەی خۆی، بەڵام لەبەر هەندێ هۆی ئینسانی و بەسالاچووی و دەردە پیری لەدوا ساتدا قبووڵی مانەوەیان کردوو مافی پەناهەندەییان پێدا.
ئەمڕۆ لە هەولێر لەو شوێنەی کە قەرارە ببێ بە پەناو پشتی سەربەخۆخوازانی کوردوو ئازادی خوازانی هەموو ناوچەکە، خێزانێکی کورد لەبەر زوڵموو زۆرداری عەرەبە ڕەگەزپەرستە بەعسییەکانی سوری، کە تووشی ڕاوەدوونان هاتوون و پەنایان هێناوە بۆ هەرێمی کوردستان کە بە تاقە پەناگەو هانای خۆیان زانیوە، کەچی بڕیاری دیپۆڕتکردنەوەیان دراوە لەلایەن دەستەڵاتدارانی سیاسی کوردستانی باشور.
ئەوەی جێگەی ڕامانە کە چۆن مرۆڤ وا سفڵە و بێ نمەک دەبێ، خۆ تاکو ئەمڕۆ زۆربەی سەرۆک حیزبەکانی کوردستانی لەمەڕ خۆمان پاسەپۆڕتی بیانییان لەگیرفانە. گەر بەدرۆش پێان بڵێن، ئیقامەو پاسەپۆرتەکانتان نوێ ناکرێتەوە، لەوانەیە توشی بارێکی زۆر غەریببن، بەدڵنیاییەوە باسکردنی بۆنی خۆشی لێنایە، دەشێ چاویان ئەبڵەق بێ، لەوانەییە تووشی جەڵتەو شەپڵەش بن کەس نازانێ، ئەوەی زانراوەو ئاشکرایە کە زۆر دەترسێن بەبێ پشتوو مسۆگەرکردنی ڕێگەی هەڵاتن دەستیان ناچێتە هیچ کارێ.
توبڵێی ئەم سیاسەتی پشتگوێخستنوو دەرکردنی کوردە ئاوارەکان بۆ ئەوە نەبێ تا ئەمریکاو ئەوڕوپاو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناچار کرێن، هەندێ پارە بدەن بە سەرۆکایەتی هەرێموو حکومەت، تا ئەوانیش بەجێی خۆیان شوقەیەکیان لە زەکەریا بۆ بکڕنەوەو لەوێ حەپسیانکەن تا تێکەڵی خەلکی شارەکانی هەرێم نەبن نەوەک دانیشتوانی هەرێم ئەخلاقییان تێکچێو بیریان بۆ شتی عەجیبوو غەریب بچێ سەروو پێی چاشولەو مێشوولەی تیا تێکەڵبێ و ببێ بە دیشلەمەو بەکێشانی سەدقەلنە وەزنوو عەیاری نەیەتەوەجێ. گاڵتەجاڕی ئەمڕۆ لەوەدایە دوونیا وا لە هەژانەو دەکوڵێ کەچی هێشتا حیزبە کوردییەکان خەریکی گۆڕینی دەموچاو هەموو عەینەگن بەیەکێکی تری سەر بەگوڵینگەو دووکەزی. دەڵێی چی پاوان بە گاڕانەوە وادەسوتێ و ئەوانیش لە گۆلکە سۆر دەپێچنەوە.
هناك تعليق واحد:
komaky ba mafy awarakan arky hamomana
إرسال تعليق